١٢ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:٠٠
Source: Mehrnews
عێراقچی: ئێران دانوستانی لەسەر بنەمای لۆژیک و ڕێزی بەرانبەر دەوێت

سەید عەباس عێڕاقچی لە گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ لۆمۆندی فەڕەنسا، وتی: ئێران بەردەوام نیشانی داوە کە بەتواوەتی بەدوای دانوستان لەسەر بنەمای سەربڵندی، لۆژیک و ڕێزی بەرانبەرە.

عێراقچی لە ئەو گفتوگۆیەدا وتی: لایەنی بەرانبەری ئێمە واتا ئەمریکا پشتی لە ڕێککەوتنێکی چەند لایەنەی نێودەوڵەتی کرد و لە نێوان دانوستانەکاندا هەرێمی ئاسمانی ئێمەی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێمە کە لە ژێر چاوەدێری چاوەدێرانی هەمیشەیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بوو. هێرشێک کە دەیتوانی کارەساتێکی ژینگەیی و مرۆیی وەکوو هێرۆشیما و ناکازاکی لێبکەوێتەوە و نەک هەر ئاسایش و تەندروستی خەڵکی ئاسایی ئێران بەڵکوو خەڵکی ناوچەکەشی بۆ چەندین ساڵە بخاتە ژێر کاریگەرییەوە.

هەروەها وتیشی: دیپلۆماسی ڕێگایەکی دوولایەنەس و ئەوە ئەمریکا بوو کە دانوستانەکانی داخست و ڕووی کردە هێرشی سەربازی. کەواتە گرینگ ئەوەیە کە بەرپرسیارێتی هەڵەکانی قبووڵ بکات. هەروەها زەروورییە کە نیشانەیەکی ڕوون لە گۆڕانی هەڵسوکەوت ببینرێت. پێویستە ئەو دڵنیاییە بدرێت کە جارێکی دیکە و لە میانەی دانوستانەکاندا ئەمریکا هەوڵی هیرشی سەربازی بۆ سەر ئێران نادات.

عیڕاقچی لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ پاگەندەی کردووە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا کە لە 13 بۆ 25 جوون ئەنجام درا، لەناوچووە. لە حاڵێکدا کە ڕافائێل گرۆسی، بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاندووە کە ئەو بەرنامە بەس بۆ چەند مانگ دواکەوتووە، زیادی کرد: دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێمە کە هەموویان لە ژێر چاوەدێری ئاژانس بوون، خەسار جیدیان بەرکەوتووە و ئێمە ئێستا خەریکی لێکدانەوەی خەسارەکانین. ئێمە لە پێگەیەکداین کە دەتوانین بۆ ئەو هەوڵە داوای غەرامە بکەین. پاگەندەی لەناوبردنی تەواوی ئەو بەرنامە یان داواکاری لە وڵاتێک بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی ئاشتیخوازانەکەی - کە ئامانجی بەکارهێنان لە بوارەکانی وزە، پزیشکی، دەرمانسازی و کشتوکاڵە- هەڵەیەکی لێکدانەوەییە.

هەروەها راشیگەیاند: ئەوە پێداویستییەکانی ئێمەیە کە ئاستی پیتاندن دیاری دەکات، ئێمە سەردەمێک ڕەقەمێکی یەک ڕەقەمیمان لەبەرچاو بوو. دواتر بینیمان کە بۆ ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تاران کە بۆ بەکارهێنانی دەرمانی و ڕادیۆ دەرمانییە و وڵاتی فرۆشیار کە ئەرژەنتین بوو، بەڵێةی خۆی جێبەجێ نەکرد، ئاستی 20 لەسەدمان بۆ هەمان کار بەرهەم هێنا. دوای ئەوە گەییشتینە ئاستی سەدا 60 تا نیشانی بدەین کە هەڕەشە و گوشارەکان ڕێگا چارە نیە. بنەمای پیتاندنیش هەم ماف و هەم پێداویستی ئێرانە بەڵام وردەکاریەکەی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک یەکسان، بەرانبەر و دەستەبەرکراو دەتوانرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بێدەنگی راگرتنی وڵاتانی ڕۆژاوایی نەک هەر پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەڵکوو هیرشێکی ئاشکرا بۆ سەر سیستەمی قەدەغە پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی دێتە ئەژمار.

Your Comment

You are replying to: .
captcha